Latest News

فەیسبووك ئەژمارە ساختەكان دادەخات

گەورە كۆمپانیای فەیسبووك ی ئەمریكی جارێكی تر بڕیاری داخستنی ئەژمارە ساختەكانی دەركردەوە و ئاشكرای كرد كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو بڕیارە بە شێوەی گشتگیرتر و ووردتر دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە .
سەبارەت بە داخستنی ئەژمار(ئەكاونت)ی ساختە،  شێڕل ساندبێرگ : بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كرداری كۆمپانیای فەیسبووك ، ئاشكرای كردوە كە یەكێك لە و گرفتانەی فەیسبووك پێوەی دەناڵێنیت ، بریتیە لە ئەژماری ساختە كە بە ناو و ێنەی ساختەوە دروست دەكرێت .
ناوبراو ئاماژەی بەوە دەكات كە بەڕێوەبەرایەتی فەیسبووك ئارەزووی ئەوە دەكەن كە تۆڕێكی سەلامەت و دوور لە ئەژماری ساختە و و وێنەی ساختە بۆ ئەندامە چاڵاكیەكیانیان فەراهەم بكەن .
شێڕل دەڵێت : لەمەودا هەر ئاگاداركردنەوەیەكمان بە دەست بگات لەلایەن بەكارهێنەرانی فەیسبووكەوە  كە ئەو ئەژمارە ناوەكەی ساختەیە یا خود وێنەكەی ساختەیە ، یاخود رەگەزەی بەكارهێنەرەكە ساختەیە ، ئەوا پاش پێداچوونەوە و بە دوا داچوون ، ئەژمارەكە بە تەواوی ڕادەگرین .
ناوبراو ئامۆژگاری ئەندامانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەكاتەوە كە زانیاریەكان بە دروستی تۆمار بكەن و  لە جیاتی ناوی شار و ووڵات  ،ناوی راستەقینەی خۆیان و یاوكیان بنوسن   ، هەروەها وێنەی ساختە بەكارنەهێنن ، لە هەمان كاتدا ژمارە مۆبایلی خۆشیان لە فەیسبووك تۆمار بكەن .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە فەیسبووك گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتیە لە جیهاندا و ژمارەی ئەندامە چاڵاکەکانی فەیسبوک 1.39 ملیار ئەندامە کە لەژمارەی دانیشتوانی چین زیاترە ، زیاتر ساڵی 2004 لەلایەن مارک زوکەربێرگ( لەدایکبووی ساڵی 1984) لە ژوورێكی زانكۆی هارڤارد دروست كرا و لە ئێستادا سامانەکەی ئێستا 33.5 ملیار دۆلارە.
*تێبینی ئەو ئەژمارانەی كە بە نازناویش دروست كراون ، دەچێتە چوار چێوەی ساختەوە ، بۆنمونە (ئەحمەد كوردی، لارا سلێمانی ، لانە هەولێری ....هتد)، بۆیە فەیسبووك ئەو ئەژمارانە دادەخات و وا باشە پێش جێبەجێكردنی ئەو بریارە بە تەواوی ، ناوی خۆت و باوكت بە تەواوی تۆمار بكەیت .
تێبینی ئەو وێنەیەی خوارەوە ئەوە پیشان دەدت كە داوا لە فەیسبووك دەكات ئەو ئەژمارە ساختەیە دا بخات ، دوای 2 رۆژ ئەژمارەكە داخراوە

ئامادەكردنی : ئەندام عومەر
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: فەیسبووك ئەژمارە ساختەكان دادەخات Rating: 5 Reviewed By: Unknown