
له قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌ركه‌وتنی گه‌لێك ئاماژه‌یپێكراوه و، به یه‌كێك له نیشانه گه‌وره‌كانی هاتنی قیامه‌ت و تێكچوونی دونیا دانراوه كه ئه‌ویش (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج)ه.
فۆتۆگرافه‌رێكی وڵاتی چین چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و، دواتریش ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه ئه‌نجامداوه .
له وێنه‌كاندا چه‌ند (مه‌خلوق)ی سه‌یر و مه‌ترسیدار ده‌رده‌كه‌ون كه به‌وته‌ی فۆتۆگرافه‌ره چینیه‌كه له ته‌نیشت شورای گه‌وره‌ی چین گرتویه‌تی .
ئه‌و مه‌خلوقه مه‌ترسیدارانه له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌سایه‌تی (گلوم) دان كه له فیلمی سینه‌مایی (ملكه الخواتم) دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت .
ڕۆژنامه به‌ریتانیه‌كه له زاری فۆتۆگرافه‌ره چینیه‌كه‌وه ئاشكرایكردووه "له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی چین نزیك شورای چین گه‌ڕاوه و وێنه‌ی گرتووه و، به چاوی خۆی ئه‌و (مه‌خلوق)انه‌ی بینیوه و، به ترسێكی زۆره‌وه وێنه‌ی گرتوون"
ده‌شڵێت "دوای وێنه‌گرتنیان ترسێكی زۆرم لێ نیشت و به‌په‌له ڕامكرد و شوێنه‌كه‌م به‌جێهێشت"
به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسان و گه‌نجانی وڵاتی چینه‌وه ئه‌و گه‌نجه به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه وێنه‌كانی دروستكراون و ڕاست نین .