هونه‌رمه‌ندى شۆخى ناوچه‌ى گه‌رمیان به‌یان سه‌لیمى سه‌ردانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد له سنور ناحیه‌ى جه‌له‌ولاو ڕاشیگه‌یاند ئامه‌ده‌یه ببێته پێشمه‌رگه .
به‌یان سه‌لیمى كچه هونه‌رمه‌ندى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى پشتگیریكردن له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگى كردوه له سنورى ناحیه‌ى جه‌له‌و لا و پێشى ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌ویش ده‌بێته پێشمه‌رگه .
ناوبراو وتیشى له‌ماوه‌یه‌كى زۆر نزیكدا گۆرانیه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ڵێت و پێشكه‌شى ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كات كه (پێشمه‌رگانه) به‌رگرى له خاكى پیرۆزى كوردستان ده‌كه‌ن .