مایرا رۆزالیس ئه‌و کچه ئه‌مه‌ریکیه ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌یه که توانی 350 کیلۆگرام کێشی خۆی دابه‌زێنێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات که ساڵێ 2008 ماریا به‌هۆی قه‌ڵه‌ویه‌که‌یه‌وه بوه هۆی خنکاندنی کوڕی خوشکه‌که‌ی و خۆشی دانی به‌م رووداوه‌دا ناوه.
ماریا له ساڵی 2011 بڕیاری دابه‌زاندنی کێشی خۆیدا که هه‌تا سه‌دان کیلۆگرام کێشی خۆی دابه‌زاندوه و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی له‌لایه‌ن 11 پزیشکه‌وه بۆ ئه‌نجامدراوه که نه‌شته‌رگه‌ریه‌کان تایبه‌ت بون به لابردنی چه‌وری له‌ش و توند کردنه‌وه‌ی پێست.
ماریا به که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکی وتوه که ئیستا هه‌ر ئه‌وه‌نده نان ده‌خوات که له ژیاندا بمێنێته‌وه و ته‌ندروست بێت ده‌شڵێت '' پێشتر هه‌موو کاتێک خواردنم ده‌خوارد''.