
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، وته‌بێژی شاندی دانوستاندكاری ئیمراڵی، رایگه‌یاند: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه، نامه‌كه‌ی تایبه‌ت به نه‌ورۆزی ته‌واو كردووه و،راده‌ستی ئه‌وانی كردووه، بۆیه له 21ی ئازار و له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا، په‌یامه‌كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی ده‌خوێنرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی باكووری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوای نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌د، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بنه‌وه.
ده‌رباره‌ی به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی له‌سه‌دا 10ــی كۆی گشتیی ده‌نگی توركیا و رای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، وته‌بێژی شاندی دانوستاندكاری ئیمراڵی، رایگه‌یاند: نه‌ك له سه‌دا 10، به‌ڵكوو ده‌بێت زیاتر له‌و رێژه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنین.