له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ۲۷‌ی خولی پله یه‌کی ئیسپانیا له کاتژمێر ۰۸:۰۰ی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ئێیبار و بارسێلۆنا له ئێستادیۆ مونیسیپاڵ دی ئیپوروا ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه .
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌که بارسێلۆنا به کۆکردنه‌وه‌ی ٦۲ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی ده‌هات و ئێیبار به حه‌وت بردنه‌وه و شه‌ش یه‌کسان بوون و ۱۳ شکست به ۲۷ خاڵ له پله‌ی ۱٤ه‌هه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌بینرا .
گێمی یه‌که‌م یاریزانانی بارسا باشتر بوون و له هه‌وڵی به‌رده‌وام بوون بۆ تۆمار کردنی گۆڵی پێشکه‌وتن و تاکوو داوه‌ری یاری لێدانی سزایی به سوودی یانه‌که‌یی میوان هه‌ژمار کرد و لیۆنێل مێسی له خوله‌کی ۳۱ دا سه‌رکه‌وتووانه جێبه‌جێی کرد و تایمه‌که‌ی به تاکه گۆڵێکی بێ وه‌ڵام به سوودی بارسا به‌کۆتا هێنا .
گێمی دووه‌م به‌هه‌مان شێوه کوڕانی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که ئاست به‌رزتر بوون و هه‌رچه‌نده دوچاری ئاسته‌نگی هاتن له به‌رامبه‌ر یانه‌که‌ی خاوه‌ن یاریگا و به‌ڵام جارێکی دیکه و له خوله‌کی ۵۵دا مێسی به لێدانی سه‌ر و پاش دروستی ئیڤان ڕاکیتیچ دووه‌م گۆڵی یارییه‌که و یانه‌که‌ی و خۆیی تۆمار کرد .
به‌مشێوه‌یه و تا کۆتایی یارییه‌که به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به سه‌رکه‌وتنی بارسێلۆنا به‌کۆتا هات و تیمه‌که‌ی ئێنریکی ۲۱ه‌هه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا و سێهه‌م سێ خاڵی له‌سه‌ر یه‌کیان له لالیگا به‌ده‌ست هێنا و به ٦٥ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی جێگیر بوون .