به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كه‌ش‌و هه‌وای شاره‌كانی كوردستانی بۆ سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ شه‌ممه له‌شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی‌و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران‌و هه‌وره تریشقه. له‌شاری كه‌ركوكیش ئاسمان له‌نێوان هه‌ورو نیمچه هه‌وردا ده‌بێت‌و باران نابارێت.