پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی ڕازیكردنی هه‌ریه‌كه له "گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو" بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ده‌ستپێكردووه و، له ئه‌گه‌ری ڕازی نه‌بونیشیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات .
به‌پێی زانیاریەكان ، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار لایه‌نه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌وانی ده‌ستنه‌كه‌وتووه .
بەپێى زانياريەكان "یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی به پارتیان وتووه كه درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی نایاساییه و، پێویسته ڕێگه‌ی دیكه بدۆزرێته‌وه تا له سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بمێنێته‌وه" .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پارتی دیموكراتی كوردستان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ڕايگه‌یاند "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستمان كردووه به گفتوگۆ تا ڕازی بن ویلایه‌تی بارزانی درێژبكرێته‌وه" .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی وتیشی "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی ڕازی نه‌بن، ئه‌وا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناچاره له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت كه ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی باری نا ئاساییه له هه‌رێمی كوردستان" .
سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "لایه‌نه‌كان باش له مانای ڕاگه‌یاندی باری نائاسایی تێده‌گه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات، نه په‌رله‌مان ده‌مێنێت نه حكومه‌تیش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، حكومه‌تیش له بنكه‌فراوانه‌وه ده‌بێته حكومه‌تێكی بچوككراوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر" .
له بڕگه‌ی هه‌شته‌م له ماده‌ی 10 ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌شی چواره‌م ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه "سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت باری نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت".
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاندووه "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه‌مان كردووه تا ویلایه‌تی بارزانی درێژبكرێته‌وه"، و، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌ڵێت "مه‌سعود بارزانی له‌م قۆناغه‌دا به‌دیلی نیه" .