بەرپرسانی یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلتەرا , راھێنەری یانەی بایێرن میونشنی ئەلمانیا پێپ گواریدۆلا وەک پالێوراوی سەرەکی بۆ پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەیان دەست نیشانکردووە .
یانە ئينگليزيەكە لە وەرزی ئەمسال ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە, بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو راھێنەرێکی بە توانا بۆ شوێن گرەوەی پیلیگرینی بگوازنەوە ریزەکانیان و یەکێک لەو راھێنەرانە پێپ گواردیۆلایە .
بێجگە لە راھێنەری ئیسپانی ,بەرپرسانی مان سیتی ھەریەک لە ئانچێلۆتی , سیمیۆنێ وەک پالێوراو بۆ ئەم پۆستە دەست نیشانکردووە , بەلام پالێوراوی سەرەکی ئەوان گواردیۆلایە .