Latest News

ڤيديۆ: ئەوكچە گەرميانەيەى دەوترا لەلايەن پەكەكەوە رفێنراوە هەواڵەكە رەتدەكاتەوە

بەپێی گرتەیەک کەلەتۆرە کۆمەڵایەتیییەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە دەری دەخات ئەو کچە کەلارییەی کەچووەتە ناو ڕیزەکانی پەکەکە لە قەندیل بەویستی خۆی چووەتە ئەوێ.
بەپێی ڤیدیۆکە كچه‌ کەلارییەکە ناوی خۆی گۆڕیوه‌ بۆ تیرێژ ، باس لەوەدەکات"هیچ كه‌سێك زۆری لێ نه‌كردووه‌و به‌ ویستی خۆی چووه‌ته‌ قه‌ندیل و بووه‌ته‌ گه‌ریلا".
لەبەشێکی دیکەی گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە دایک و باوکی ئەوکچە سەردانی قەندیلیان کردوە بۆ بینینی کچەکەیان و گەڕاندنەوەی بۆناو خێزانەکەیان بەڵام کچەکە رەتی دەکاتەوە بگەرێتەوە دەڵێت"ژن ، ژیان ، ئازادی".
له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌و كچه‌ گه‌رمیانییه‌ كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بووه‌ته‌ گه‌ریلا رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ باشوور ژنان ئازاد نین، منیش نامه‌وێ وه‌ك دایكم و ژنانی باشوور بژیم، ده‌شمه‌وێت رێگای هاوڕێ كچه‌كانم بگرمه‌ به‌ر".
جێی ئاماژەیە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش چالاكوانان و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی كه‌لار به‌ به‌شداری باوكی كچه‌ گه‌ریلاكه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌ دژی رفاندنی ئه‌و كچه‌ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدا.


لڤين
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: ڤيديۆ: ئەوكچە گەرميانەيەى دەوترا لەلايەن پەكەكەوە رفێنراوە هەواڵەكە رەتدەكاتەوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown