Latest News

ئاگرى نەورۆز سەلمێنەرى كورد بوون و تۆقێنەرى دوژمنانى كوردە ...

سەرەتا يادى نەورۆز پيرۆزەكەم لەهەموو كوردستان بەتايبەتى پێشمەرگە خۆشەويستەكان و كەس و كارى سەرجەم شەهيدەكان
انشاالله خواى گەورە سەبورى دايك و باك و خێزانى شەهيدەكانمان دەداتەوە و دواى ناخۆشى و نەهامەتى سەرجەم ميللەتى كورد دەبێت چونكە بەبريندار بوون يان شەهيد بوونى هەر پێشمەرگەيەك كورد هەمووى تازيە بار دەبێت و هەموو دڵى خوێنى لێ دەچۆرێ 

سەباۆەت بە نەورۆز ئێمەى ميللەتى كورديش وەك هەر ميللەتێكى ترى سەر ئەم زەويە مافى مافى حۆمانە بۆنەيەكى تايبەت بە خۆمان هەبێت 
هەرچەندە هەمووكات يادە نەتەوايەتيەكان بۆ ميللەتانى تر رەحمەت بووە بەلام  بە درێژايى مێژوو لەسەرتاى كوردبوونەوە بۆ ميللەتى كورد زەحمەت و دەربەدەرى و كوشتن و برين بوە 
بەلام نابێ هەرگيز بەهەر بر و بيانويەكەوە بێت گەلى كورد ئەو يادە مەزنە لەبير بكات و پشتگوێى بخات 
چونكە رۆژگارێك لە پێناويدا خوێنى باشترين و ئازاترين رۆڵەكانى بەخشيوە و بە ئازايەتى و نەبەردى چەندينى تر گەشتوە بەم رۆژە و بەردەوام بوە لەسەر سوربوونى خۆى بە كردنەوەى ئاگرى نەورۆز .

لەم قەيرانەى ئێستاشدا كە كوردستان پيايدا گوزەر دەكات و يەكێكە لەسەختترين رۆژەكانى , ناو بەناو دەبيستين و باسى لێوە دەكرێت كە نابێت ئەم رۆژە يادى بكرێتەوە لە پێناو كەس و كارى شەهيدە سەربەرزەكانمان 
جا ئەگەر بيانووەكانيش جێگاى خۆى بن ئەوا دەبێ هەموان پێكەوە بڵێين ئەو پێشمەرگە شەهيدانە بۆ پاراستنى خاك و بەرز راگرتنى يادى نەورۆز خۆيان بەخت كردوە هەربۆيە ئەوانەى دەڵێن نابێت يادى ئەم رۆژە بكرێتەوە ئەوا ناماقوڵيان فەرموە و سەريان داى لە بەرد 
چونكە نەورۆز بۆ ميللەتى كورد بۆنەيەكى نەتەوەييە و سەلمێنەرى هەبوونى كوردە هێز و تواناى پێ دەبەخشێت 
نەورۆز بۆنەيەكى نەتەوەيى ميللەتێكى موسڵمانە نەك ئەوەى كەباسى لێوە دەكرێت كە پەرەستنى ئاگر و ...هتد.

لە رابردوودا زاڵمان و زۆرداران لە نەورۆزەكان ميللەتى كورديان چەوساندوەتەوە و مێژووش شاهێدى بۆ ئەوە دادات 
ئايا دەبێ ئەوان ئەوەندەى ميللەتى كورد موسڵمان بووبێتن 
نەخێر زاڵم هەرزاڵمە , ئاينى ئيسلام ئاينى ئاشتى و پێكەوە ژيانە , ميللەتى كورديش هەمان خەسڵەت و تايبەتمەندى هەيە و ئەمەش دووبارە و سێ بارە دەيسەلمێنێت كە كورد موسڵمانە و پەيرەوى دينى ئيسلامە و تەنها بۆ سەلماندنى كورد بوون و وەك هەر ميللەتێكى تر ئەو يادە بەرزرادەگرێت نەك پەرەستن و ئانێكى تر زياد بكات 

بۆ خۆم ئەوەش دەزانم كە راستە لە ئێستادا جەرگى دايك و باوكانى پێشمەرگە شەهيدەكانمان بريندارە و دەبێ موعاناتيان لەبەر چاو بگرين 
بەلام دەبێ ئەوە بزانين بۆ تۆلەى ئەو شەهيدانەمان دەبێ ئەم يادە مەزنە بەرز رابگرين و  دوژمنانمان لە ناوخۆ و دەرەوەى كوردستان بە نەورۆز ئاگاداربكەينەوە 
هەروەها دەبێ ئەوەش بزانين لە ئێستادا چەندين خێزانى عەرەب ئاوارەى كوردستانن و لە خێر و بێرى خاكى كوردستان دەخۆن و كەچى وەك گورگ ئاسا گەزێك دەم دەكەنەوە و بيريان دەچێ هێشتا لە خاكى كوردستانن كەواتە دەبێ بە يادكردنەوەى نەورۆز دوژمنانى كورد لوت شكێن بكەين و 
بڵێين نەورۆز سەلمێنەرى كوردبوون و تۆقێنەرى دوژمنانى كوردە

ئەم رۆژى ساڵى تازەيە نەورۆزە هاتەوە 
جێژنێكى كۆنى كوردە و بەخۆشى و بەهاتەوە 
وا رۆژ هەڵات لى بەندەنى بەرزى وڵاتەوە 
رەنگى گوڵاڵە و گەزيزە و شەبەق شەوق ئەداتەوە 
چەن ساڵ گوڵى هيواى ئێمە بێبەربوو تاكو پار 
تا..... لوتفى فەرموو لەگەڵ جوتيار و كرێكار 
.............................................. 
داستان امين 
٢٠/٣/٢٠١٥
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: ئاگرى نەورۆز سەلمێنەرى كورد بوون و تۆقێنەرى دوژمنانى كوردە ... Rating: 5 Reviewed By: Unknown