Latest News

ميسى: من رێزى رۆناڵدۆ دەگرم , جۆهارت (دياردەيە)

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و گۆڵکاری خولی ئیسپانی دوپاتی کردەوە کە ئەو ڕێزی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ڕکابەری دەگرێت و پێی وایە ئەستێرەکەی مێرێنگی ئامادەیە بۆ یاریی کلاسیکۆ.
لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵ سپۆرتی ئیسپانی، میسی وتی :"زۆر ڕێزی ڕۆناڵدۆ دەگرم، ئەو یاریزانێکی گەورەیەو بەدڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ کلاسیکۆ، لەڕاستیدا ڕیال مەدرید ترسناک تر دەردەکەوێت کاتێک ڕۆناڵدۆ یاریی دەکات، هەرگیز ناتوانین بڵێین ئەو ئامادە نییە یان ئاستی دابەزیوە".
وتیشی :"لەسەر ئاستی یاریزانەکان ڕیال مەدرید ئەستێرەی گەورەی هەیە، ئێمەش هەوڵدەدەین هەمان ئەو ئاستە پێشکەش بکەین کە بەرامبەر سەرجەم ڕکابەرەکانی ترمان پێشکەشی دەکەین".
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەفسانەکەی بارسا ستایشی تواناکانی جۆ هارتی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی کردو 'بەدیاردە' وەسفی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبروا نەیهێشت میسی لە دوو یاریی ڕابردوودا گۆڵ تۆماربکات.
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: ميسى: من رێزى رۆناڵدۆ دەگرم , جۆهارت (دياردەيە) Rating: 5 Reviewed By: Unknown