لەگەرمیان رێژەى کوتانى مناڵان، زیاتر بووە لە چاوەڕوانیەکان و 113%ى مناڵان کوتراون.
لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا، هەڵمەتى کوتانى مناڵان، دژ بە نەخۆشیەکانى ئیفلیجی و سورێژە بەڕێوەچوو لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرانسەریی کوتان.
بەپێى راگەیەنراوێکى تەندروستى گەرمیان ، 40 تیم بە ئەنجامدانى هەڵمەتەکە هەستاون و ئامانجى هەڵمەتەکەش کوتانى نزیکەى 32 هەزار مناڵ بووە، بەڵام لەو رێژەیە زۆر زیاتر منال کوتراوە کە گەیشتوەتە 35 هەزار و 769 مناڵ، بەمپێیەش رێژەى کوتانەکە دەگاتە 113.5%.
ئەم زیادەیە لە رێژەى کوتان، پەیوەندیی هەیە بە کوتانى ئەو مناڵە ئاوارانەى کەلە سنوورەکەدا نیشتەجێن و کوتانیان بۆ کراوە.

راديۆى دەنگ