Latest News

پەرلەمانتار د.شێركۆ جەودەت: دەبێ بزانين ئەو ٦٥ جەفتەر دۆلارەى بۆ راپەرەكە(نێلى) خەرجكراوە هى كێ بوە

دوای بانگھێشتکردنی ھونەرمەندێکی ڕاپەری ئەمریکی بۆ شاری ھەولێرو پێدانی بڕی ٦٥٠ ھەزار دۆلار بەو ڕاپەرە، پەرلەمانتارێک ڕايدەگەیەنێت، دەبێت بزانین ئەو پارەیە ھی کێیەو چۆن سەرفکراوە.
لەسەر بانگھێشتی ڕێکخراوی ڕوانگە کە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، لەدوو ھەفتەی ھەفتەی ڕابردوودا ھونەرمەندی ئەمریکی (نێلی) بەشداری ئاھەنگێکی ئەو ڕێکخراوەی کرد لەھەولێر، بەپێی ھەندێک زانیاری ناڕەسمی ئەو ھونەرمەندە بۆھاتنەکەی بڕی ٦٥٠ ھەزار دۆلاری وەرگرتووە کە دەکاتە ٦٥ دەفتەر دۆلار، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداھێناوە.
بەگوێرەی ھەندێک زانیارییش، دوای ئەوەی د. شێرکۆ جەودەت دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە، ڕێکخراوی ڕوانگە وەڵامیداوەتەوەو وتوویەتی:"ئەو پارەیە ھی ڕێکخراوەکەیەو دراوە بەو ھونەرمەندە".
د.شێرکۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لەسەر ئەو بڕە پارەیەو داوای بەڵگەو زانیاریمان کردووە.
د. شێرکۆ باس لەوەشدەکات، بەشێوەیەکی نا فەرمی، ڕێکخراوەکە وەڵامیداوەتەوەو وتوویەتی، ئەو بڕە پارەیە پارەی ڕێکخراوەکەیەو چالاکی خۆیان بووە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەبودجەی گشتییەوە نییەو ئاھەنگەکەشمان بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریی و کۆمەک بووە بۆ بەرەکانی جەنگ و ھاوکاری مرۆیی، بەڵام د. شێرکۆ دەڵێت:"ئێمە داوامانکردووە بەبەڵگەو بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامێکی دروستمان بدەنەوە".
دوای ئەوەی ڕێکخراوەکە وەڵامی د. شێرکۆی داوەتەوە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە؛ وەڵامەکە بڕوا پێکەر نییە، ئەو دەڵێت:"لەسەر وەڵامی ڕێکخراوەکەو نوسراوە فەرمییەکان، بەدواداچونی جددی تر دەکەین، تا وەڵامەکان پشتڕاست بکەینەوە، ھەرچەندە قسەی ئێمە تەنھا لەسەر بڕی پارەکەو ئاشکراکردنی ئەو پارەیە نییە، چونکە ئەو پرسە قسەی زۆر تر ھەڵگرێت".
بەبۆچوونی د.شێرکۆ جەودەت، ئەگەر ڕێکخراوەکە پارەی خۆشیان بێت، دەبوو ڕەچاوی گوزەرانی ھاوڵاتیانیان بکردایە کە لەدۆخێکی خراپی ئابووریدان، "ھەروەھا پێویست بوو ڕەچاوی ھەستی خەڵک و پێمشەرگە بکرایەو چالاکی لەو جۆرە ئەنجامنەدرایە".

ئێس ئێن ئێن
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: پەرلەمانتار د.شێركۆ جەودەت: دەبێ بزانين ئەو ٦٥ جەفتەر دۆلارەى بۆ راپەرەكە(نێلى) خەرجكراوە هى كێ بوە Rating: 5 Reviewed By: Unknown