به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز،له په‌یامێكدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوڵاتیان ده‌كات و داواش له هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات له كارتی سه‌یران گه‌شه‌ته‌كانیاندا شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پاك رابگرن و له‌پێناو سه‌لامه‌تیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌مووان.
دیاره له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا جیاواز له‌ساڵانی رابردوو وڵاته‌كه‌مان تووشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بۆته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئێستا پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدان و ئێمه‌ش له‌سایه‌ی ئه‌و ئه‌منیه‌ته‌ی ئه‌وان به‌دیان هێناوه له ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه هه‌ر له‌م جه‌ژنه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا ده‌خوازین.
هه‌ر به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی با هه‌موومان تێ‌بكۆشین و هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌مه‌یش پێویستی به ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه پێویسته هه‌لومه‌رجی ئێستای وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگرن.
لێره‌شه‌وه داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه ده‌كه‌ین، له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا ناوچه گه‌شتیارییه‌كان پاك رابگرن و له‌پێناو سه‌لامه‌تیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ ببن و هاوكاری برایانی پۆلیسی هاتوچۆ بن
دووباره پیرۆزبێت نه‌ورۆز، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و سه‌ری ساڵی نوێ كوردی (2715)
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
20 ئازاری 2015