Latest News

مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ بەرگەی باری ناهەموارى زۆر دەگرێت

کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى مۆبایلێکى نوێى بەناوى “Galaxy Xcover 3″ ڕاگەیاند. کە تواناى بەرگەگرتنى بارودۆخى ناهەموارى زۆر دەگرێت و تایبەتمەندیەکانیشى ئاست مامناوەندییە.
مۆبایلە نوێکە شاشەیێکى بەقەبارەى ٤،٥ ئینج و بەڕوونى ٤٨٠ پێکسڵ لەسەرە. بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى بەخێرایى ١،٢گێگاهێرتز کاردەکات. ڕامى مۆبایلەکە ١،٥ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە کە تواناى زیادکردنى هەیە.
کامێراى دواوەى مۆبایلەکە ٥ مێگا پێکسڵە و لەتوانایدایە وێنە لەژێر ئاو بگرێت. کامێراى پێشەوەشى ٢ مێگاپێکسڵە. پاتریەکەشى ٢،٢٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژیرێک.
مۆبایلى “Galaxy Xcover 3″ بەرگەى دۆخى ناهەموارى زۆر دەگرێت. مۆبایلەکە قیبلەنما و GPSـى بۆ دیاریکردنى شوێنى جوگرافى تێدایە. هەروەها ئامێرەکە پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم 4G LTE دەکات. مۆبایلەکە بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید وەشانى ٤،٤ کیتکات کاردەکات و دەتوانرێ لە داهاتوودا نوێبکرێتەوە بۆ دوا وەشانى ئەو سیستەمە کە (ئەندرۆید ٥ لۆلیپۆپ)ـە.
مۆبایلە نوێیەکە بەرگریەکى بەهێزى هەیە بۆ ئاو و تۆز و شێدارى و تیشکدانەوەى خۆر لەگەڵ بەرگریەکى بەهێزى پلەى گەرما. گەلاکسى ئیکس کەڤەر ٣ پێوەرى IP67ـى پێدراوە بۆ دژە تۆز و ئاو کە تواناى کارکردنى هەیە لە قوڵایی ١ مەتر ئاو بۆماوەى ٣٠خولەک.

ئامادەكردنى: ديارى شێرزاد
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ بەرگەی باری ناهەموارى زۆر دەگرێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown