ئەمرۆ شەمە لە هەفتەی 27 ی خولی ئیسپانیدا هەریەکە لە بەرشەلۆنە و ئیبار رووبەروی یەک دەبنەوە ،
لەم رووبەروو بوونەوەيەياندا چەند بەراوردێک لەنیوان ئامارەکانی هەردوو یانەیەکە لەم وەرزەی لالیگادا دەخەينە روو:
– لە قۆناغی گەرانەوەی لالیگا ، بەرشەلۆنە لە ریزبەندی یەکەمە بە 18 خال ، ئیبار لە ریزبەندی دوواهەمینە بە بی هیچ خالیک
– بەرشەلۆنە خاوەنی باشترین ڕیژەی پاسی دروستە 87.9% ، ئیبار خاوەنی خراپترین رێژەی پاسی دروستە 67.2%
– بەرشەلۆنە خاوەنی زۆرترین رێژەی تۆپ لا بوونە 70% ، ئیبار خاوەنی خراپترین رێژەی تۆپ لا بوونە 43.2%
– بەرشەلۆنە کەمترین شووت خراوە بۆ ناو گۆڵەکەی ( 200 ) ، ئیبار زۆرترین شووت خراوە بۆ ناو گۆلەکەی ( 377 )
– بەرشەلۆنە خاوەنی زۆرترین برین یاخود مراوغەی سەرکەوتووە ( 352 ) ، ئیبار خاوەنی کەمترین برین یاخود مراوغەی سەرکەوتووە ( 139 )