دواى جیابوونەوەى کۆمپانیاى “سۆنى” لە “ڤایۆ” کە زیاتر لە ساڵێک دەبێت جیابوونەتەوە. ئەمڕۆ ڤایۆ یەکەمین مۆبایلى بەرهەمى خۆى ڕاگەیاند بەناوى (Vaio Phone). مۆبایلەکە شاشەیێکى ٥ ئینجى بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ وە بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى بەخێرایى ١،٢گێگاهێرتز کاردەکات. مۆبایلەکە ڕامێکى ٢ گێگابایتى لەسەرە و بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگابایتە تواناى زیادکردنى تا ٦٤ گێگابایت هەیە لە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD. ئەستورى مۆبایلەکە ٧.٩٥ ملمە و کێشى ١٣٠ گرامە و پاتریەکەى ٢٥٠٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک. کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە. وە بەسیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید دوا وەشان (لۆلیپۆپ ٥) کاردەکات.
ئامادەكردن: ديارى شێرزاد
ئامادەكردن: ديارى شێرزاد