چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ هەینی دیاردەی خۆرگیران ڕووبدات و لە هەندێک ناوچەی جیهان بە باشی ببینرێ و لە هەرێمی كوردستانیش هەستی پێبكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی فەلەكەناسیی نێودەوڵەتی، خۆرگیرانەكە لە هەر یەكە لە وڵاتانی سعودیە و سووریا و عێراق و باكووری كیشوەری ئەفریقیا هەستی پێ دەكرێ، لە هەرێمی کوردستانیش ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێ لە دوای سەعات دوازدە و پەنجا خوولهك دەردەکەوێت.
خۆرگیرانەكە كیشوەری ئەورووپا و بەشێك لە ئەفریقا و ئاسیاش دەگرێتەوە و بە شێوەیەكی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.
بەڵام بە باش نازانرێ بە شێوەی راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە بکرێ، چوونکە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان زیانی بۆ چاوی مرۆڤ دهبێت.
ناوەندی فەلەكەناسیی نێودەوڵەتی بڵاویکردوهتەوە، ئەم خۆرگیرانەی ئەمساڵ، دەیەم خۆرگیرانە لە ماوەی سەدەی (21) دا.