پزیشکێکی کۆمپانیای جیڵێتی گوێزانی ریش تاشین چەند راستییەکی سەرسووڕھێنەر لەبارەی ریش تاشینەوە ئاشکرادەکات و باشترین شێواز بۆ ریش تاشین دەدۆزێتەوە.
لەو توێژینەوەیدا د.کریستینای کۆمپانیای (Gillette Shaving Technology) چاودێری (٨٠) پیاوی کردووە کە رۆژانە ریشیان تاشیوە و بە کامێرایەک وێنەی نزیکی پێستی دەموچاویانی گرتووە، ئەو پزیشکە چەند راستییەکی دۆزیوەتەوە و بەپێی ئەو دۆزینەوانە ئامۆژگاریمان دەکات چۆن ریش بتاشین.
-پێش ریش تاشین خۆت بشۆ یان ریشت بەتەواوی تەڕبکە و بیشۆ.
-کەفی تایبەتی ریش تاشین بدە لە ریشت و ماوەیەک پێوەی بھێڵەرەوە.
-دەست بکە بە ریش تاشین و بە ئاڕاستەی مووەکان ریشت بتاشە و دواتر دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە و بە ئاڕاستەی پێچەوانەی مووەکان بتاشیت.
دڵنیابە گوێزانەکە کۆن نییە و بە قورسی لە دەموچاوتی مەدە، ھەروەھا لەدوای ریش تاشین قۆڵۆنیای دوای ریش تاشین بدە لە دەموچاوت و ئەوەش لە زیپکە و سووربوونەوە دەتپارێزێت.