دوای ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی كرایه سه‌ر گوگڵ، به‌وه‌ی ڕێگه نادات هیچ وێنه و ڤیدیۆیه‌كی ڕووت له بلوگه‌ره‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه، له‌و بڕیاره پاشگه‌زبووه‌وه و ئێسته هیچ فلته‌رێك بۆ هیچ جۆره وێنه‌یه‌ك یان ڤیدیۆیه‌ك دانانێ.
پێشتر هه‌ر كه‌سێك له بلۆگه‌ری خۆی، هه‌ر وێنه‌یه‌كی ڕووتی دابنایه، گوگڵ ڕاسته‌وخۆ بلۆكی ده‌كرد، به‌ڵام له‌داوی 23.3.2015 ئه‌و ده‌رگایه ئیدی داناخا و ئه‌وه‌ش له‌ژێر نه‌گرتنی ئازادی تاكه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات.
گۆگڵ ڕای گه‌یاند كه له‌جیاتی قه‌ده‌خه‌كردنی، ڕێگه نادات خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ ئه‌و وێنه نه‌شیاوانه نیشان بدرێت. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش بێته به‌رچاوت، لاپه‌ڕه‌یه‌ك دێته به‌رده‌مت و ئاگه‌دارت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی به‌ته‌مای سه‌یری بكه‌ی، ئاگه‌داربه كه شیاو نییه.