
ئه‌و توێژینه‌وانه ئاشكرای ده‌كه‌ن خواردنی حه‌بی پاراستۆڵ له‌كاتی ئازاردا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئارامی به كه‌سه‌كه ده‌به‌خشێت، به‌ڵام له پاش ماوه‌یه‌كی دوور زیانه گه‌وره و مه‌ترسیداره‌كانی ئاشكرا ده‌بێت، وه‌ك: زیانی بۆ دڵ ، گورچیله و پشت ئێشه.
پرۆفیسۆر فلیپ كۆناغان له‌په‌یمانگای لیدز ریوماتیك، ئاشكرای ده‌كات: زیانه‌كانی خواردنی حه‌بی پاراسیتامۆڵ، یان پاراستۆڵ، زیاتره له‌و سودانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌و كه‌سه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یخوات.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری " the Annals of Rheumatic Diseases" بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاشكرای ده‌كات، حه‌بی پاراستۆڵ زیانی بۆ كۆئه‌ندامه‌كانی هه‌رس كردن و گورچیله و دڵ ده‌بێت و ئازار له‌پشتدا دروست ده‌كات.