Latest News

باشترە بۆ هەریم دەست بە ریککەوتنە نەوتیەکەوە بگریت

بەپیى زانیارییەکان لە ئیستادا هەریمى کوردستان برە نەوتى دیاریکراوى تەسلیمى کۆمپانیاى سۆمۆ دەکات واتە برى 550 هەزار بەرمیلى رۆژانە .
بەلام تائێستا حکومەتى ناوەندى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانى رەوانە نەکردووە ، بۆیە بەرپرسانى هەرێم هەرەشەى دەستبەرداربوونى ریککەوتنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن سەربەخۆیانە نەوتى هەرێم رەوانەى بازارەکانى دەرەوە دەکەن و لەو رێگەشەوە داهاتى پیویستیان بۆ تەمویلکردنى موچەى فەرمانبەران دەست دەکەویت .
بەلام من پێم وایە ئەم لێدوانانە هیچ نین جگەلە کەش و فشێکى سیاسى ، چونکە خۆى لە بنەرەتدا ئەو کاتەى کە هەرێم لەگەڵ بەغدا رێککەوتنەکەى ئیمزا کرد بەماناى شکستى هەریم دێت لە بەدەستهێنانى بازار و کریارى نەوتەکەى و دواتریش دەستکەوتى داهاتى پێویست بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران ...
سەربارى ئەوەش ئەگەر لە ئێستادا هەرێمى کوردستان رواژنە سەربەخۆیانە برى 550 هەزار بەرمیل نەوتى هەریم و کەرکوک رەوانەى دەرەوە بکات و موشتەریشى هەبیت ئەوا مانگانە کەمتر لە پارەى موچەى فەرمانبەرانى دەستدەکەوێت ، چونکە لە ئێستادا نرخى یەک بەرمیل نەوتى ئۆپیک بە نزیکەى 45$ دەفرۆشرێت و بە دلنیاییەوە نەوتى هەریم بە نزیکەى 40$ دەفرۆشرێت و بەشێک لە داهاتى نەوتەکەش بۆ کۆمپانیاکانى نەوت دەروات بە هەردوو جۆرى تێچووى "پشکایەتى و "تێچووى پشکنین و دەرهێنان و هەناردەکردنى نەوتەکە " .
بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم پابەندى رێککەوتنە نەوتیەکەى بێت لەگەڵ بەغداد, بۆ ئەوەى بەغداد مانگانە یەک ترلیۆن دینار رەوانەى هەریم بکات تەنانەت لەم بارودۆخە كە نرخى نەوت كەمە و تا ئەو كاتەى بەنزميش بمێنێتەوە ،هەر بۆيە هەرێم قازانجیەتى پابەندى ریککەوتنەکەى بیت .
بەراى من بەرپرسى یەکەم لەم دۆخە پارتى دیموکراتى کوردستان و پاشان یەکیتى نیشتمانى کوردستانە .
نوسەر : سالار حسن
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: باشترە بۆ هەریم دەست بە ریککەوتنە نەوتیەکەوە بگریت Rating: 5 Reviewed By: Unknown