تەندروستى گەرمیان ئامادەکاریی بۆ رۆژانى جەژنى نەورۆز دەکات لەرێگەى پێکهێنانى تیمی گەڕۆک و جێگیری فریاکەوتنى خێراوە، هاوکات لەرێگەى پەیوەندی تەلەفۆنیشەوە بەدەم رووداوە کتوپڕەکانەوە دەچن.
بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى گەرمیان هیوا عەلى حەمید، بەرپرسی بەشى کردە پزیشکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیان، رایگەیاندووە: پلانی پێویستیان بۆ رۆژانى جەژنى نەورۆز داناوە، بەشێوەیەک کە چوار تیمی ئەمبوڵانسی گەڕۆکیان پێکهێناوە کە بەسەر شوێنە گەشتیاریەکاندا دابەشکراون، هەروەک تیمێکى کلینکی جێگیر، لە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە قەرەباڵەغەکان دادەنێن بەمەبەستى چارەسەرکردنى هاوڵاتیانى نەخۆش.
هیوا رونیشیکردەوە: لە بەش و هۆبەکانى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکانیشدا، تیمی تایبەتیان داناوە بۆ بەدەمەوەچوونى هەر حاڵەتێک، هەروەک تیمی یەدەگیش هەر لە نەخۆشخانەکان ئامادەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکرد: لەکاتى بوونى هەر روداوێکدا، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەى ژمارە تەلەفۆنى (122)ەوە پەیوەندیان پێوەبکەن و ئەوانیش هەوڵدەدەن بە زووترین کات بگەنە شوێنى رووداوەکە.

راديۆى دەنگ