Latest News

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغى هەشتى چامپیۆنزلیگ

کەمێک پێش ئێستا  لە نیۆن،سیوسرا  تیروپشکی قۆناغی چارەگی کۆتایی هەردوو پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆ راکێشرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا تەواوی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی هەردوو پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە بەڕێوەچوون و لە هەر یەکێکیان هەشت یانە گەیشتنە قۆناغی دواتر بەم جۆرە:
– چامپیۆنزلیگ : ئەتڵەتیکۆ مەدرید،مۆناکۆ،بارسێلۆنا،پاریس سان جێرمان،ریاڵ مەدرید،یۆڤانتۆس،پۆرتۆ،بایەرن.
– یۆرۆلیگ : کلەب بروگ،ناپۆلی،دنیپرۆ،سیڤیلیا،دینامۆ کیێڤ،ڤۆڵسبۆرگ،فیۆرێنتینا،زینیت.
سەرەتا بۆ خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدرا.  سیستەمی تیروپشکی قۆناغی هەشت ١٠٠% هاکەزاییە ، واتە گوێ بە ئاستی یانەکان و دوو یانەی یەک وڵات نادرێت

ئەنجامەکانیش بەم جۆرەبوون:
– پاریس سان جێرمان – بارسێلۆنا
– ئەتڵەتیکۆ مەدرید – ریاڵ مەدرید
– پۆرتۆ – بایەرن میونشن
– یۆڤانتۆس – مۆناکۆ
ياريگا
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: ئەنجامی تیروپشکی قۆناغى هەشتى چامپیۆنزلیگ Rating: 5 Reviewed By: Unknown