Latest News

قايمقاميەتى كەلار لە ئێستاوە ئامادەكارى دەكات بۆ رۆژى جەژنى نەورۆز

دوێنێ يەك شەممە بەروارى ١٥/٣/٢٠١٥ قايمقامى قەزاى كەلار بەرێز ( جەلال نورى ) لەبيناى قايمقاميەت كۆبوونەوەيەك بۆ دانانى رێوشوێنى ئەمنى و چۆنيەتى بەرنامەكردنى كار و چالاكيەكانى رۆژى جەژنى نەورۆز لەكەلار بەرێوە چوو ,
لە كۆبوونەوە كەدا بەرێوەبەرايەتيەكانى (پۆليسى ناوشار و ژينگەى گەرميان و بەرگرى شارستانى گەرميان و ليژنەى ئەمنى) بەشداربوون
تيايدا رێوشوێنەكانى بەرێوەچوونى رۆژى جەژنى نەورۆز دانرا 
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بريارى ئەوەش درا كە سوتاندنى تايە چ لە ناوشار بێت يان دەرەوەى شار بە هەموو شێوەيەك قەدەغە بكرێت و سەرپێچى كەلارانى رووبەرووى سزا و لێپرسينەوە بكرێن لەهەر پلەو ئاستێكدا بن 
  • كۆمێنت
  • كۆمێنت
Item Reviewed: قايمقاميەتى كەلار لە ئێستاوە ئامادەكارى دەكات بۆ رۆژى جەژنى نەورۆز Rating: 5 Reviewed By: Unknown