به بیانوی دواكه‌وتنیان بۆ چه‌ند رۆژێك له خولێكی مه‌شق و راهێنانی شەڕكردن دژی چەکدارانی داعش، له كاتی پێدانی موچه‌دا بڕی (150- 200) هه‌زار دینار له ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌بڕدرێت.
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له لیوای سێی پیاده رايانگه‌یاند: فه‌سیڵێكی سه‌ربه لیوای سێی پیاده‌ن و به‌شداری خولێكی مه‌شق و راهێنانیان كردوه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش.
وتیشیان "له‌كاتی پێدانی موچه‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی (150-200) هه‌زار دیناریان لێ بڕدراوه به بیانوی دواكه‌وتنیان له‌و مه‌شقانه، بەڵام ئه‌وان دوانه‌كه‌وتون و له شه‌ڕدا بون".
ئه‌و پێشمه‌رگانه، نیگەرانی خۆشیان نیشاندا لەوەی شه‌ش مانگ له جه‌له‌ولا شه‌ڕی داعشیان كردوە و دوای رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه ئێستاش به‌رده‌وامن له شه‌ڕ و له ناوچه‌كانی كه‌ركوك له هه‌مان ئه‌ركدان، "كه‌چی حكومه‌ت له موچه‌یه‌كی (500) هه‌زار دیناری نیوه‌یمان لێ ده‌بڕێت و دوای سێ مانگیش نیوه‌كه‌ی تریمان پێده‌دات ئه‌ویش به بیانوی دواكه‌وتنمان له خولێكی مه‌شق كردن ئه‌و هه‌مو پاره‌یان لێ بڕیوین".
ئا/ گەرمیان حەمەی پور

سبەى