
به‌پێی ئاماری توێژینه‌وه‌ی یه‌كێك له زانكۆكانی ئۆستورالیا ساڵانه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌وه دوو ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئاماره‌كه له‌گۆڤاری لانسیت -ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه زۆربه‌ی قۆربانیه‌كانی نه‌خۆشی گورجیله له‌وڵاتانی چین و هیندو ئه‌ندۆنیسیاو پاكستان‌و نێجیریا-یه.
توێژه‌ره ئوسترالیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشیه باوه‌كانی گورچیله ده‌بن به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ری پێویسته‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌كان پێشبینیان كردووه توشبوانی نه‌خۆشی گورچیله تا ساڵی 2030 له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بگه‌نه 5 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان له‌وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌تی ئاسیا و ئه‌فریقان.
زۆبه‌ی توشبوانی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله پێویستیان به شۆردن یان چاندنی هه‌یه كه ئه‌وه‌ش وه‌ك توێژه‌ره‌كان باسیان كردووه خه‌رجیه‌كی زۆری هه‌یه زۆرینه‌ی توشبوان ناتوانن په‌یدای بكه‌ن.